گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئێرانیش لەسەر پولەکەى هەرێم هاتە دەنگ

2021.03.10 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئێرانیش لەسەر پولەکەى هەرێم هاتە دەنگ

ناس کورد- 

دواى ئەوەى بەهۆى سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکانەوە بۆ هەرێمى کوردستان وێنەى پولێکى کوردى بڵاوکرایەوە کە نەخشەى کوردستانى گەورە لە پشت پاپاوەیە، حکومەتى ئێران ناڕازایەتى لەسەر ئەو پولە دەربڕی و رایگەیاند "نەخشەکە ساختەیە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران (چوارشەممە، 10ى ئازارى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە لەلایەن دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستانى عێراقەوە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە و دەستبردنە بۆ یەکپارچەیى خاکى عێراق.

 

باسى لەوەشکرد، تاران یاداشتنامەیەکى ناڕەزایەتى ڕادەستى حکومەتى ناوەندیى لە بەغدا کردووە، هەروەها داواش دەکەن دەسەڵاتدارانى عێراق دەستبەجێ ئەو کارە ڕاست بکەنەوە.

 

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەى تورکیا داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم  کردبوو لەبارەى ئەو پولەی کە لە سەردانی پاپا بۆ هەولێر دروستکرا و نەخشەی کوردستانی گەورەى تێدایە و ئاماژەى بەوەدابوو، چاوەڕوان دەکەین پێگەکانی ئیدارەى هەرێمی کوردی باکوری عێراق بۆ ڕاستکردنەوەى ئەو هەڵە مەترسیدارە دەستبەحێ و بە ڕوونی ڕوونکردنەوەى پێویست بدەن.

  

لاى خۆشیەوە پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار لە تورکیا نیگەرانى توندى خۆى نیشاندابوو لەو پولە و عومه‌ر چه‌لیك وتەبێژى پارتەکە رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن چه‌ند چینێكی جۆراوجۆره‌وه‌ ده‌كرێت، ئه‌مانه‌ كاری درۆ و هه‌ڵه‌ن.

 

باسى لەوەشکردبوو، له‌ رابردوودا له‌ فه‌ڕه‌نسا نه‌خشه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌ركه‌وتبوو، ئه‌رمینیا ناوه‌ ناوه‌ ده‌یكات، كاری هه‌ندێك ناوه‌نده‌، پێمان وایه‌ به‌ده‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ شتێكه‌ كه‌ ناوه‌ندێكی دیارییكراو به‌ عه‌قڵی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنایه‌تی دژی توركیا ده‌یكات،  له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ین و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپاشمان كردووه‌.