ناس کورد-
بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاشکرای کرد، لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا و ناوەڕاستى مانگى داهاتوو زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق، کۆى گشتى ئەو ڤاکسینەشى دەگاتە عێراق 16 ملیۆنە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق (چوارشەممە، 10ى ئازارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، نوێنەرى هەمیشەیى عێراق لە نوسینگەى نەتەوە یەکگرتوەکان لە جنێف چاوى بە بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوى تەندروستى جیهان کەوتووە.
ڕونیشکراوەتەوە، لە چاوپێکەوتنەکەدا سوپاسى هەوڵەکانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى کردووە بۆ ئاڕاستەکردنى وڵاتانى جیهان بۆ بەرەنگاربونەوەى پەتاى کۆرۆنا.
بەگوێرەى بەیاننامەکە، لاى خۆیەوە بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوەکە جەختیلەوەکردوەتەوە کە ناردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بۆ عێراق نزیکبوەتەوە و لە 2021/3/15 گوژمەى یەکەم کە 56800 ڤاکسینە دەگات و گوژمەى دووەمیش کە یەک ملیۆن و 157 هەزارە لە بەروارى 2021/4/15 دەنێردرێت، هەروەها وەجبەکانى تریشى بەدوادا دێت و کۆى گشتى دەگاتە 16 میلۆن ڤاکسین.