گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆست هەیە 10 ساڵە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت

کورد ژمارەیەک پۆستی نوێ لە بەغدا وەردەگرێت

2019.06.01 - 14:42
کورد ژمارەیەک پۆستی نوێ لە بەغدا وەردەگرێت
ناس کورد- شەهرام عەزیز پەرلەمانتارێكی کورد لە بەغدا ڕایگەیاند، بەپێی بریارێک لەکۆتایی ئەم مانگەوە نابێت هیچ پۆستێک لە عێراق بە وەکالەت بەڕێوەببرێت، بەڵکو ئەو پۆستانە بە پێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەشدەکرێن و کوردیش ژمارەیەک پۆست وەردەگرێت. . ڕێبوار هادی،سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە پەرلەمانەوە داوا كراوە تا كۆتایی ئەم مانگە ئەو پۆستانەی بە وەكالەت بەرێوەدەبرێن، ھەموویان كاندیدیان بۆ دیاری بكرێت و پڕ بكرێنەوە، بۆ ئەوەی چیتر ھیچ پۆستێك بە وەكالەت بەڕێوەنەبرێت. . ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەڵێت "ئەو پۆستانە لە ڕابردوودا بۆ بەرژەوەندی کەسی و حزبی دانراون، بۆ نمونە سەرۆک وەزیرانێک دەیزانی کە پۆستێک لە پەرلەمان نادرێت بەکەسێکی نزیک لەخۆی یان حزبەکەی، بە بڕیاری خۆی پۆستەکەی بە وەکالەت پڕدەکردەوە". . هەروەها ئاماژە بەوەدەکات پۆست هەیە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت، کە ئەوە بەهەموو شێوەیەک نایاساییە. . ڕێبوار هادی ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی بڕیارەکە لە سودی کوردە و پۆستەکانی کورد زیاد دەکات و چەندین پۆستی دیکە وەردەگرێت، کە لە کابینەکانی پێشتردا بە وەکالەت پڕکراونەتەوە. . ئەوەشی ڕونکردەوە تا ئێستا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان و بەرکەوتەی لایەنەکان نەکراوە، کە پۆستی سەرۆکی دەستە و جێگری وەزیر و سوپاسالار و ژمارەیەک پۆستی دیکەیە.