گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر داوای كۆتاییهێنان بە ناكۆكی خۆپیشاندەران و ڕەوتەكەی دەكات

2021.03.10 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر داوای كۆتاییهێنان بە ناكۆكی خۆپیشاندەران و ڕەوتەكەی دەكات

ناس کورد-

 

موقتەدا سەدر لەرێگای پەیامێكی دەنگییەوە داوایكرد ناكۆكییەكانی خۆپیشاندەرانی تشرینی 2019 و ڕەوتەكەی كۆتایی پێ بهێنرێت و جەختیكردەوە لایەنی سێیەم "گەندەڵەكان" كەڵك لەو ناكۆكییە دەبینن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر  لەمیانەی بەشداریكرن لەیەكێك ڕوومەكانی کڵەب هاوس كە "ناس كورد" فایلەكەی پێگەیشتوە (10 ئازاری 2021) جەختی كردەوە ڕفاندنی چالاكوانان و هەڕەشەی كوشتن كارێكی رەتكراوەیە و قەدەغەیە و دەبێت بوەستێنرێن و ئەركی حكومەت و قەزایە كۆتایی بەوكارانە بهێنێت.

 

هەروەها دەڵێت "من ئامۆژگاریم ئەوەیە تشرینییەكان و سەدرییەكان ناكۆك نەبن و دانایی بەكاربهێنن لەگەڵ یەكتر، چونكە هەموو ئەشتانە دوژمن كەڵكی لێوەردەگرێت".

 

لەبارەی ناكۆكییەكانی چالاكان و ڕەوتی سەدرەوە، موقتەدا سەدر دەڵێت "گەندەڵەكان كە لایەنی سێیەمن بۆ هەڵبژاردن و سیاسەتی هەڵەی خۆیان كەڵك لەناكۆكییەكانی تشرین و ڕەوتی سەدر وەردەگرن و ئەوانەی عێراقیان بەرەو هەڵدێر بردووە". 

 

چالاكانی تشرین لەساڵی 2019 لەگەڵ سەدرییەكان لەیەك سەنگەردابوون، بەڵام دواتر پەیوەندییەكانیان لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان تێكچوو تا ئاستی تۆمەتباركردنی سەدرییەكان بە كوشتاری خۆپیشاندەران و لە ئێستادا پەیوەندییەكی گرژ و خراپ لەنێوان هەردوولادا هەیە.