گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى هەرێم بەفەرمى پێشنیازى خۆى لەبارەى خوێندنەوە ئاشکراکرد

2021.03.10 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەرێم بەفەرمى پێشنیازى خۆى لەبارەى خوێندنەوە ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

بریکارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، پێشنیازیان بۆ لیژنەى باڵاى روبەڕبوونەوەى کۆرۆنا کردووە، دەرگاى قوتابخانەکان بەکراوەیی بمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەهێڵ فەرەیدوون بریکارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند "پێشنیازى ئێمە بۆ لیژنەکە ئەوەیە دەرگاى قوتابخانەکان بەکراوەیی بهێڵرێتەوە، بەتایبەتى تا هەفتەى داهاتوو، چونکە مەترسییەکان ئەوەندە زۆر نین تا قوتابخانەکان دابخرێن".

 

وتیشى لەخوێندنى باڵا لەماوەى 25 رۆژدا 106 خوێندکار و فەرمانبەر توشى کۆرۆنا بوون، کە رێژەیەکى کەمە بەراورد بەوانەى لەو سێکتەرەدان.

 

لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان سەرەتاى ئەم مانگە چەند بڕیارێکى نوێی دەرکرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە دواى هەڵکشانى ئامارەکان.