گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بە فەرمی داوای ڕوونکردنەوەی بەپەلە لە حکومەتی هەرێم دەکات

2021.03.10 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بە فەرمی داوای ڕوونکردنەوەی بەپەلە لە حکومەتی هەرێم دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەى تورکیا داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم دەکات لەبارەى ئەو پولەی کە لە سەردانی پاپا بۆ هەولێر دروستکرا و نەخشەی کوردستانی گەورەى تێدایە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "پێویستە ئەو هەڵە مەترسیدارە بە پەلە ڕاست بکرێتەوە."

 

دەشڵێت، "چاوەڕوان دەکەین پێگەکانی ئیدارەى هەرێمی کوردی باکوری عێراق بۆ ڕاستکردنەوەى ئەو هەڵە مەترسیدارە دەستبەحێ و بە ڕوونی ڕوونکردنەوەى پێویست بدەن."

 

هاوکات پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار لە تورکیا نیگەرانى توندى خۆى نیشاندا لەو پولەى بۆ پێشوازى لەپاپا فرانسیس لەهەولێر ئامادەکرابوو کە وێنەى کوردستانى گەورەی لەسەر نەخشێنرابوو.  

 

بەپێى ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عومه‌ر چه‌لیك وتەبێژى پارتەکە سه‌باره‌ت به‌و پوله‌ رایگه‌یاندووە "ئه‌مه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن چه‌ند چینێكی جۆراوجۆره‌وه‌ ده‌كرێت. ئه‌مانه‌ كاری درۆ و هه‌ڵه‌ن".  

  

وتیشى "له‌ رابردوودا له‌ فه‌ڕه‌نسا نه‌خشه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ ده‌ركه‌وتبوو. ئه‌رمینیا ناوه‌ ناوه‌ ده‌یكات. كاری هه‌ندێك ناوه‌نده‌. پێمان وایه‌ به‌ده‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌، شتێكه‌ كه‌ ناوه‌ندێكی دیارییكراو، به‌ عه‌قڵی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنایه‌تی دژی توركیا ده‌یكات".  

  

چه‌لیك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپاشیان كردووه‌.  

May be a cartoon  

له‌باره‌ی سه‌ردانی پاپا فره‌نسیس بۆ لای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، عومه‌ر چه‌لیك باسی له‌وه‌كرد سیستانی رابه‌رێكی زۆر گرنگی ئایینیی و و هێزێكی سیاسیی گه‌وره‌یه‌.  

  

"پێمانوایە ئەو پەیامانەی سیستانی بڵاویکردەوە لەبارەی ئەوەی کە پێویستە دیالۆگی نێوان سوننە و شیعە بە دروستی دابڕێژرێت و نابێت کەمینەکان لە عێراق ستەمیان لێ بکرێت، زۆر گرنگ و بەھادارە"، چەلیک وایوت.  

May be an image of 3 people