گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری تایبەت

توندوتیژی ژنانی هەولێر لەسەر ’’ئازادکردنی’’ بەیۆ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.10 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
توندوتیژی ژنانی هەولێر لەسەر ’’ئازادکردنی’’ بەیۆ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

توندوتیژی ژنانی هەولێر ڕەتی دەکاتەوە بەیان غەریب (بەیۆ) ئازاد کرابێت و جەخت دەکاتەوە لە ئێستادا لە دادگای کەتن لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمان محەمەد، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتیی توندوتیژی دژی ژنانی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (10ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، ئەوەی باس دەکریت لەبارەی ئازادکردنی بەیان غەریب تەنها دەنگۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، تا ئێستا ناوبراو دەستگیرکراوە و لە دادگای کەتن لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.

 

باسی لەوەشکرد، ناوبراو تا ئێستا  بە پێی ماددەی (402) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە، لە چەند پەڕاوێکی تری لێکۆڵینەوە بە ماددەی جیاواز لە یاسای سزادانی عێراقی، چارەنووسی دواخراوە و تا ئێستا  ئازاد نەکراوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە گوایە بەیان غەریب (بەیۆ) ئازاکراوەو بەڵێننامەی پێ پڕکراوەتەوە بۆ ماوەیەک بەهیچ شێوەیەک  دەرنەکەوێت.

 

زیاتر بخوێنەوە: توندوتیژى هەولێر زانیارى لەسەر کەیسەکەى بەیۆ ئاشکرادەکات

 

ڕۆژی 4ی شوباتی 2021 بەیان غەریب (بەیۆ) ژمارەیەک سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە، یەکێکیان سکاڵای هاوڵاتییەکە کە بەیانى تۆمەتبارکردووە بە "هەڵخەڵەتاندنى" خێزانەکەی.    

  

بەیان غەریب ناسراو بە "بەیۆ" ئەو ژنەى بە بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر ناسرا، رۆژى پێنج شەممە (5ى شوباتى 2021) لەلایەن پۆلیسەوە لەهەولێر دەستگیرکرا.    

  

بەیان غەریب بەپێی ماددەى 402ى ياساى سزادانى عێراقى تایبەت بەسەرپێچى دەستگیرکراوە، کە سزاى شەش مانگ یان 100 هەزار دینار غەرامەى دیاریکردووە بۆ هەر کەسێک سەرپێچى بڕیارەکانى حکومەت و ئەنجومەنى شارەوانى و دام و دەزگا فەرمییەکان بکات.