گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەى کازمی دەربڕی

2021.03.10 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەى کازمی دەربڕی

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و دەڵێت، "پێویستە دیالۆگێکی چاکسازیخواز" لە عێراق کارا بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقتەدا سەدر لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە داوای "کاراکردنی دیالۆگی چاکسازیخوازی" دەکات لەژێر چاودێری نەتەوەیە یەکگرتووەکان بە شێوەیەک کە "بەعسی و تیرۆرستەکانی تێدا نەبێت."

 

هاوکات داوا لە حکومەت دەکات کە بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ پاراستنی ئەمنی و شکۆی دەوڵەت.

 

ڕۆژی 8ی ئازاری 2021، کازمی دەستپیشخەرییەکى ڕاگەیاند و داواى دیالۆگى نیشتیمانى و گفتوگۆ و دانوستانى نێوان لایەنەکان کرد.

 

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق (8ى ئازارى 2021) لەمیانەى وتارێکى ڤیدیۆیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى دەستپێشخەرییەکى بۆ گفتوگۆى راستەقینەى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانى عێراق راگەیاند و لەبارەى هەرێمى کوردستانیشەوە داواى ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى نیشتیمانى و راستەقینە کرد بۆ ڕێککەوتنى کۆتایى لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى ناوەند و هەرێمى کوردستان و چارەسەرکردنى ریشەییانەى کێشەکان.