گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆڵەى ئەمریکا یان هێرشى نوێ؟

’’دەنگە نادیارەکانى’’ ئەنبار گروپە چەکدارەکان دەترسێنێت

2021.03.10 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
’’دەنگە نادیارەکانى’’ ئەنبار گروپە چەکدارەکان دەترسێنێت

ناس کورد-

چەند دەنگێکى گەورە کە ئێوارەى دووشەممە لە خۆرئاواى ئەنبار بیستران، دۆخى ئەو پارێزگایەى شڵەژاندووە کە هەفتەیەکە لە دۆخێکى چاوەڕوانیدا دەژى بەهۆى گرژییەکانى واشنتن و گروپە چەکدارەکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى چەند کاتژمێرێک ئەوە ڕوون بووەوە کە دەنگەکان مەشقى ناو بنکەى عەین ئەسەد بووە کە ناوەڕاستى ئەم مانگە بەچەند موشەکێک کرایە ئامانج، لە کێڵگەیەکى کشتوکاڵى نزیک لە سەربازگەکەوە.

 

ئەو دەنگە بەس بوو بۆ ئەوەى دانیشتوانى نزیک لە بنکە سەربازییەکە پێیان وابێت کە "سیناریۆ" خراپەکە دەستپێدەکات، یان دوبارە سەربازگەکە بە ئامانج گیراوە یان وەڵامى ئەمریکا دەستیپێکردووە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى "مەدا" کە "ناس کورد" ئەمڕۆ چوارشەممە بەدواداچوونى بۆ کردووە.

 

بەپێی راپۆرتەکە، ژمارەیەک لە گروپە چەکدارەکان ئەنبار رێوشوێنى پێشوەختەیان گرتووەتە بەر، بەڵام ئەو دەنگانە توشى شڵەژانى کردوون.

 

بەوتەى چەند شایەتحاڵێک لە ئەنبار، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى دەبڵ ئەکسل کە گروپە چەکدارەکان بەکاریدەهێنن دواى دەنگەکە بەخێرایی بەناوچەکەدا رۆیشتوون.

 

چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ئەنبار دەڵێن، "ئەو دەنگانە دەگەڕێتەوە بۆ مەشقى تۆپهاوێژ لەلایەن هێزەکانى ئەمریکاوە لەو بنکە سەربازییە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەمووان پێیان وابوو هێرشێکى نوێ کراوەتە سەر بنکەکەکە، هەندێکى تریش پێشبینى ئەوەیان دەکرد کە وەڵامى ئەمریکا بێت بۆ گروپەکان.