گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێدەکات

2021.03.10 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێدەکات

ناس کورد-

 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هەرێم ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێدەکات، لەناویاندا دەنگدانى کۆتایی لەسەر پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێکی تایبەت دەخرێتەڕوو تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و پوختەی چالاکییەکانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەکانی بۆ هەرێم.

 

تەوەرى دووەمى کۆبوونەوەکە تابەتە بە خستنەڕووی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی کۆتایی.

 

هەروەها تەوەرى سێیەم تایبەتە بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (٦٤)ی ساڵی (١٩٦٦)ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان - عێراق).