گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەشت خوێندکار لە زانکۆی هەڵەبجە بەهۆی قۆپیەوە فەسڵ کران

2021.03.10 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت خوێندکار لە زانکۆی هەڵەبجە بەهۆی قۆپیەوە فەسڵ کران

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لە یەک ڕۆژدا هەشت خوێندکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە بەهۆی قۆپیەکردن و گزیکردنەوە فەسڵ کراون و بێبەشکراون لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد زانیارییەکانی لە سێ سەرچاوەی بەرپرس لەناو زانکۆی هەڵەبجەوە وەرگرتووە، ئەو خوێندکارانە کە هەموویان کچن لە تاقیکردنەوەیەکدا قۆپییەیان کردووە و لیژنەی تاقیکردنەوەکان بڕیاری داوە بە فەسڵکردنیان و ئەمساڵ ناتوانن درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن.

 

بەپێی یاسا، هه‌ر خوێندكارێكی زانكۆ ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجار قۆپیە بكات ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و ساڵه‌ له ‌خوێندن فەسڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوباره‌ی بكاته‌وه‌ ئه‌وا له ‌زانكۆكه‌ ده‌رده‌كرێت.

 

ناس کورد پەیوەندی بە حوسێن محەمەد ساڵح، کارگێڕی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی هەڵەبجەوە کرد، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردەوە زانیاری لەبارەى جۆری قۆپیە و وردەکارییەکەى بدات.

 

هاوکات مھاباد کامل عەبدوڵا، سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە بە "ناس کورد"ی وت کە ئەوە بابەتێکی ناوخۆیی زانکۆیەوە و ئامادە نین هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو پرسە بڵاوبکەنەوە.