گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم پێشبینى کشتوکاڵى هەرێم لەبارەى کەمبوونەوەى دانەوێڵە بەهۆى کەمى بارانەوە

2021.03.10 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم پێشبینى کشتوکاڵى هەرێم لەبارەى کەمبوونەوەى دانەوێڵە بەهۆى کەمى بارانەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم پێشبینیدەکات بەرهەمى ئەمساڵى دانەوێڵە روو لەکەمبوونەوە بکات، بەهۆى کەمى باران بارینەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حوسێن ئەحمەد وتەبێژى وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لە هەرێمى کوردستان بڕى بارانى پێویست تا ئێستا نەباریوە، هەروەها بەشێک لەوەى باریوە لەو کاتەدا نەبووە کە بۆ کشتوکاڵ پێویستە.

 

وتیشى "زەوییە کشتوکاڵییەکانى هەرێم زۆربەیان دێمین و پێویستیان بە بارانە بەتایبەتى لەسنورى گەرمیان و خواروى هەولێر، بۆیە هەر کەمبوونەوەیەکى بڕى باران بارین کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر کشتوکاڵ و بڕى بەرهەم دروستدەکات".

 

حوسێن ئەحمەد ئاماژەى بەوەشکرد، کەمى بارانى ئەمساڵ دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى بەروبومى کشتوکاڵى بەتایبەتى دانەوێڵە، بەڵام ناتوانن لە ئێستاوە خەمڵاندن بۆ بڕى کەمبوونەوە بکەن.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ، بەرهەمی ساڵانەی گەنم لەنێوان یەک ملیۆن و 600 هەزار تۆن بۆ دوو ملیۆن تۆندایە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان ساڵانە زیاتر لە 44 هەزار و 500 جوتیار زەوییەکانیان بە گەنم دەچێنن.