گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بە ڤیدیۆ؛ سەرۆک وەزیرانی تایلەند مادەى پاکژکەرەوە بە ڕۆژنامەنوساندا دەکات

2021.03.09 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
بە ڤیدیۆ؛ سەرۆک وەزیرانی تایلەند مادەى پاکژکەرەوە بە ڕۆژنامەنوساندا دەکات

ناس کورد-

پرایوت چان ئۆ چای سەرۆک وەزیرانى تایلاند وەک گاڵتەوگەپێک بە ڕشتنى مادەى پاکژکەرەوەى "کحول" بەسەر ڕۆژنامەنوساندا کۆتایى بە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژى سێشەممە (9ى ئازارى 2021) سەرچاوەکانى هەواڵى تایلاند گرتەى ڤیدیۆیى سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتیان بڵاوکردەوە کە تێیدا کۆتایى بە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى دەهێنێت و لەکاتى پرسیارى ڕۆژنامەنوساندا لەسەر سەکۆ دێتە خوارەوە و دەست دەکات بە ڕشتنى مادەى پاکژکەرەوە بەسەر ڕۆژنامەنوساندا.

 

پرایوت چان ئۆ چا لەکاتى ڕشتنى پاکژکەرەوەکە گاڵتە و گەپى لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان دەکرد و دەیوت "من لە کۆرۆنا دەترسم و پێویستە خۆم بپارێزم".

پرایوت سەرکردەى کودەتاى پێشووى وڵاتەکەى بوو لەساڵى 2014 کە حکومەتى ڕوخاند، بەوە ناسراوە کە زۆر گاڵتەوگەپ دەکات، پێشتریش لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا بە زمانى بازاڕى قسەى کرد هەروەها توێکڵى مۆزێکى گرتە کامێرامانەکە، جارێکیش وەک گاڵتەئامێز دەستى کرد بە لێدان لە پەیامنێرێک لەسەر سەکۆى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە.