گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

هەڵوێستێکی فەرمی لە بەغداوە: هەرێم ناتوانێت دەروازە سنورییەکانی کۆنتڕۆڵ بکات

2021.03.09 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکی فەرمی لە بەغداوە: هەرێم ناتوانێت دەروازە سنورییەکانی کۆنتڕۆڵ بکات

ناس کورد-

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق دەڵێت، حکومەتى هەرێمى کوردستان ناتوانێت کۆنتڕۆڵى دەروازە سنوریەکانى بکات و ڕێگرى لە بە قاچاخبردنى ئەو کاڵایانە بکات کە هاوردەکردنیان قەدەغە کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد خەفاجى، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق (9ى ئازارى 2021) لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى، ئەمساڵ وەزارەتى کشتوکاڵ کار بۆ چاندنى 14 ملیۆن دۆنم زەوى دەکات، لەکاتى بوونى پەتاى کۆرۆنا بەرهەمى گەنم 14 ملیۆن تۆن زیادى کردووە.

 

جەختی لەوەشکردوەتەوە، لە پرۆژە یاساى بودجەى 2021یش جەختمان لەسەر پەیینى کیمیاویى کردوەتەوە و دەستبەردارى زۆرێک لە بابەتە سەرەکیەکان بووین.

 

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق پێشى وایە، حکومەتى هەرێمى کوردستان ناتوانێت کۆنترۆڵى دەروازە سنوریەکانى بکات، 90%ى دەروازە سنوریەکانى عێراق کۆنترۆڵ کراون و "تایبەت بە بابەتى قاچاخچێتى ڕۆژانە بەردەوام لەگەڵ ئەفسەرەکان پەیوەندیمان هەیە."

 

دەشڵێت، خەڵک دەیەوێت کشتوکاڵ بکات بەڵام کێشەکە لە پشکى ئاودایە، ناتوانین پشکى ئاو بۆ 12 ملیۆن دۆنم زەوى کشتوکساڵى دابین بکەین، جەختیلەوەشکردەوە کە تائێستا جوتیاران 20%ى شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتوە.

 

هەر ئەمڕۆ یەكێتی كۆمەڵە جوتیارییەكانی پارێزگای دیوانیە داوای لە حكومەتی فیدراڵی کرد خاڵە سنوورییەكانی كوردستان دابخات بەمەبەستی رێگریكردن لەهاوردەی بەرهەمی كشتوكاڵی و سەوزە و میوە.

 

محەمەد كەشاش، سەرۆكی كۆمەڵە جوتیارییەكانی پارێزگای دیوانیە لە لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆی (المربد) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (9 ئازاری 2021)، دەڵێت پارێزگاكەیان گەیشتوەتە ئاستی خۆ بژێوی لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و ئاژەڵییەكان و پێویستی بەپاڵپشتی بەرهەمەكانی هەیە لە رێگەی داخستن و قەدەغەكردنی هاوردەی كشتوكاڵی لە خاڵە سنورییە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان.

 

کۆتایی مانگی ڕابردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم جەختی کردەوە لەسەر قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستوو و هەروەها "بڕیار درا بە ڕاگرتن و قەدەغەکردنی پارچەکانی مریشکی هاوردەکراو."  

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی شوباتی 2021، ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر بە سەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم کۆبوویەوە و چەند بڕیارێک درا.  


1- جەختکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستوو بەهەموو شێوەیەک لەتەواوی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکرێت.  


2- هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی لەبازاڕەکان ئەنجام دەدرێت بەسەرپەرشتی خودی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.  


3- بڕیار درا بە ڕاگرتن وقەدەغەکردنی پارچەکانی مریشکی هاوردەکراو، لەبڕی ئەمە خاوەنی سەربڕخانەکانی کوردستان راسپێردران کە ئامادەکاری بکەن بۆ پرکردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاو گرتنی خواستی براندە بیانیەکان.  


4- بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرهەمی دەواجن و سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوودا هەڵمەتێکی راگەیاندن بۆ ناساندنی ستیکەر وبارکۆدی تایبەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێەبەجێ کردنەوە کەئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ پارێزگاری و ناساندنی بەرهەمی ناوەخۆیی بە کوالێتیەکی بەرز و نرخێکی گونجاو بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.  


5- جەنابی وەزیر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی راسپارد لە ناو وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ چارەسەرکردن و بەدواداچوونی هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی هەیە بەپیشەسازی پەلەوەرەوە، بەتایبەتی لە پرۆژەکانی مریشکی گۆشت و کارگەکانی ئالیک و سەربڕخانەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی و ڤێترنەری پارێزگاکان بۆ کاروبارەکان.  


6- تاکیدکردنەوە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر نرخی کارەبا بۆ پرۆژە گرنگەکانی پەلەوەری و پرۆژەکانی کشتوکاڵی دوای پشتگیری کردنیان لەلایەن وەزارەت.  


7-وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نوسراوێکی فەرمیدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات کە لە پێناوی گرنگی دان و پاڵپشتی کردنی بەرهەمی ناوەخۆی گشتاندن بکات وەزارەتانەکانی پێشمەرگە و ناوەخۆ و تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی و کار، کە بەرهەمی کێلگە پەلەوەریەکانی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان بکڕنەوە کە وەکو بەرهەمی ناوەخۆی بەرهەم دەهێنرن.