ناس کورد-
جێگری سەرۆکى هەرێمی کوردستان داوا لە ئێران دەکات "هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ ڕێککەوتن و لێکنزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشهممه، 9ی ئازاری 2021، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی، سەرکونسوڵگەری گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێ ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێم کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، جێگری سەرۆکی هەرێم داوای کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران "هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ڕێککەوتن و لێکنزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا و لایەنە سیاسییەکان و بهڕێز ڕەشنوودی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و دووپاتی کردەوە که سەقامگیریی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی بۆ وڵاتەکەیان گرنگە."
دەشڵێت، "ههردوولا پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران و هەوڵەکانی لێکنزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد."
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "جێگری سهرۆکی هەرێم سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ هاوکاریکردنیان لە ڕووبهڕوبوونەوەی داعش، دوپاتیشی کردەوە کە مەترسییەکانی داعش کۆتایی نەهاتووە."