ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق نوێترین بۆچوونی خۆی لەبارەی کیشەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان خستەڕوو و ڕایگەیاند، بیرۆکەی دیالۆگی نیشتیمانی دەتوانێت ببێتەهۆی چارەکردنی هەموو قەیرانەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (سێشەممە 9ی ئاداری 2021) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و تیایدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە کارەکانی حەوت مانگی ڕابردووی کابینەکەی کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ڕاگەیاندووە، ئەم حکومەتە هەر لە یەکەم ڕۆژی پێکهێنانییەوە حکومەتێکی کارایە و دەبێت بە هەموو هێزێکەوە کار بکات بۆ ئەوەی عێراق بەرەو سەلامەتی تێپەڕێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی پاپا فرانسیس لە عێراق، بیرۆکەی دیالۆگی نیشتیمانیمان بۆسەرجەم عێراقییەکان و هێزە سیاسییەکان و ئاکتەرە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و خۆپیشاندەران خستەڕوو و ئامادەین لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ ئایندەی عێراق دابنیشین" .
هاوکات دەربارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە، " بیرۆکەی دیالۆگی نیشتیمانی دەتوانێت ببێتەهۆی چارەکردنی هەموو قەیرانەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان."