گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

خێزانێکی چوار کەسی لەسەر بەلەمێک کەوتنە ناو ئاوی دەربەندیخان

2021.03.09 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
خێزانێکی چوار کەسی لەسەر بەلەمێک کەوتنە ناو ئاوی دەربەندیخان

ناس کورد-

بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە لە دەریاچەی دەربەندیخان کە خێزانێکی عەرەبی لەسەر بوو، سەرجەمیان کەوتنە ناو ئاوی دەریاچەکە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و خاوەنی بەلەمەکەش دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دەربەندیخان (سێشەممە 9ی ئاداری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاوی دەربەندیخان بەلەمێکی گەشتیاری کە خێزانێکی چوار کەسی لەسەر بووە وەرگەڕاوە و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە و شۆفێری بەلەمەکەش کەوتوونەتە ناو ئاوەکە."

 

وتیشی، "بەهۆی ڕووداوەکەوە کوڕێکی گەنجی خێزانەکە گیانی لەدەستداوە، بەڵام شۆفێری بەلەمەکە ئەوانی دیکەی ڕزگار کردووە."

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە خاوەنی بەلەمەکە دەستگیرکراوە.