گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم دوو رۆژ پشووى راگەیاند

2021.03.09 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم دوو رۆژ پشووى راگەیاند

ناس کورد- 

حکومەتى هەرێمى کوردستان دوو ڕۆژى کردە پشوى فەرمى و پشووەکە ناوەندەکانى خوێندن ناگرێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کورستان (9ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، ڕۆژى (پێنجشەممە،11ی ئازارى 2021) لەگەڵ (یەکشەممە، 14ی ئازارى 2021) پشووی فەرمین.

 

باس لەوەشکراوە، 11ی ئازار یادی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری 1970یەو ڕۆژی 14ی ئازاریش رۆژی لە دایکبوونی مستەفا بارزانییە.

 

پیشتر سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی  "لەم مانگەدا تەنها سێ ڕۆژ پشوو لە قوتابخانەکان دیاریکراوە ئەوانیش پشووی نەورۆزە کە دەکاتە رۆژی 21و 22و 23ی ئازاری 2021و واتە ئەم پشووانەی دیاریکراوە قوتابخانەکان ناگرێتەوە.