گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

توێژینەوەیەك ئەگەرەكانی گەڕانەوەی مالیكی بۆ سەرۆكایەتی وەزیران دەخاتەڕوو 

2021.03.09 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەك ئەگەرەكانی گەڕانەوەی مالیكی بۆ سەرۆكایەتی وەزیران دەخاتەڕوو 

ناس کورد-

سەنتەری پۆلەتیكی ئیمارات چانسەكانی گەڕانەوەی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران دەخاتەڕوو لەگەڵ لەمپەرەكانی بەردەم ئەو پێداگرییەی ناوبرا و دەگاتە ئەو ئەنجامەش كە نەك هەر سەرۆكایەتی بەڵكە مانەوەشی وەك ژمارەیەكی قورس لە پرۆسەی سیاسی جێگەی گومانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەری پۆلەتیكی ئیمارات (EPC) لە توێژینەوەیەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (9 ئازاری 2021) لەسەر هەوڵ و پێداگرییەكانی نوری مالیكی بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ سەرۆكایەتی وەزیران هەڵوێستەی كردووە بەتایبەت لەم چەند ماوەیەی دواییدا كە سەروبەندی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییە بۆ هەڵبژاردنەكان.

 

بەپێی شیكارەكانی سەنتەرەكە ئامرازەكانی بانگەشەی مالیكی بریتین لە: هەوڵەكانی چەسپاندنی ئارامی لەسەردەمی خۆی، ئەو لێشاوە فەرمانبەرەی دایمەزراند و پلە و پۆستی پێداون لە نێوان ساڵانی 2005_ 2014، تۆڕێك دامەزراوە كە ئامۆزا و زاواكانی بەڕێوەی دەبەن و لەكایەی جۆربەجۆردا ریكلام بۆ مالیكی دەكەن، پاڵپشتی ئێران بەو پێیەی مالیكی خۆی بەنزیكترین كەس دەزانێت لەو هێڵە، هەروەها لەگەڵ باوەڕبوونی بەوەی دۆستی بایدنە.

 

بەپێی راپۆرتی سەنتەرەكە بەرامبەر بەم ئەگەرانە مالیكی لەمپەری زۆری لەپێشە لەوانەش: ڤیتۆی سیستانی كە دووری خستەوە لە سەرۆكایەتی وەزیران، ڤیتۆی سەدر كە دوژمنایەتی زۆری لەگەڵیدا هەیە، ئەزموونی خراپی مالیكی لەحوكمڕانی كە بووە هۆی كەوتنی موسڵ و سێیەكی عێراق، خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی گەنجانی تشرین كە دژی سیاسییە شكستخواردووەكانن، هاوكێشەی نوێی یاسای هەڵبژاردن كە لەبەرژەوەندی لیستەكەی نییە (83 بازنەی هەڵبژاردن)، لەگەڵ دەركەوتنی چەندین هێزی ڕكابەری بەهێزی شیعە لەبەرامبەریدا.

 

لە كۆتاییشدا لێكۆڵینەوەكەی سەنتەری ئیمارات دەگاتە ئەو ئەنجامەی كە چانسی مالیكی بۆ گەڕانەوە بۆ سەرۆكایەتی وزیران نەك هەر لاوازە، بەڵكە گومانی زۆریش هەیە بتوانێت بەكارەكتەرێكی سەرەكیی بمێنێتەوە لە قۆناغی داهاتوودا.

 

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەمانگی 10ى ئەمساڵدا بەبەشداری سەدان حزب و  دەیان هاوپەیمانێتی بەڕێوەبچێت.