ناس کورد-
کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی خاشاک لە سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند، بەوەش خاشاکێکى زۆر لە شەقام و بازاڕ و کۆڵانەکان کەڵەکە بوو، شارەوانیش دەڵێت سزاى داراییان دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماوهی دوو رۆژه كۆمپانیاكانی كۆمپانیاكانی خالید شینكی، شكارو ههرێم کە کاریان پاككردنهوهی خۆڵ و خاشاكە لە سلێمانی بههۆی رایی نهكردنی مامهڵهكانیان له وهزارەتی شارهوانی كارهكانیان راگرتووە.
توانا كهمال، سهرۆكی شارهوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى (9ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، واژۆنەکردنی گرێبەستەکان هەڵەی هیچ کەسێک نەبووە، باشتربوو پێش دابینکردنی بودجەی پرۆژەکە چوار مانگ لەبەردەستبوایە بۆ ئامادەکردنی تەندەرو گرێبەستەکان و دواتر دەستبەکار بکەن و ئەوانیش پێداویستی خۆیان دابین بکردایە.
وتیشى "دۆخەکە پێچەوانە بووەوە و دابینکردنی بودجەکە دواکەوت بەهۆی دۆخی ئابورییەوە، ڕۆژی ئامادەکردنی تەندەرەکان ئەوان یەکسەر دەستیان بەکار کردووە بەپێی ڕێنماییەکان، بەڵام لە تەندەرەکاندا داوای دوو جۆر لە خیتاب زەمان کراوەو ئەوانەی کارەکانیان کردووە خۆیان بینیویانەو دەبوو زوتر ئامادەیان بکردایەو پێشکەشی وەزارەتیان بکردایە".
توانا كهمال باسی لەوەشکرد، ئەوان قسەیان لەگەڵ کۆمپانیاکەو وەزارەتی شارەوانیش کردووە چونکە دەبێت تەندرەکە وەزارەت واژی بکات و بۆ ئەوەش قسەیان لەگەڵ وەزیری شارەوانی کردووەو بەڵێندراوە بە پێدانی پارەکەیان "بەڵام ئەمان خیتاب زەمانی دووەمیان نەکردووە کە تایبەتە بە ئامێرەکانیان و بۆ ماوەی 6 مانگە، ئەگەر ئەوان پابەندبن بە خیتاب زەمانەکە گرێبەستەکانیان بۆ دەکرێت و هەفتەی داهاتوو پارەکەیان دابیندەکرێت".
توانا کەمال جەختیکردەوە، بەپێی گرێبەستەکان دەبێت کۆمپانیاکان پابەندی کارەکانیان بن چونکە کەس نەیوتووە پارەیان نادەنێ "بەڵام ئەوان کە کارەکانیان ڕاگرتووە بێگومان ڕۆژانە سزایان بۆدێتەوەو وەکو شارەوانیش سەردانی ئەو شوێنانەمان کردووە کە خۆڵ و خاشاکی تێدا بووەو لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو چارەسەری دەکەین".