گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى بارەگاى بارزانى وەڵامدەداتەوە

بارزانى بەچى سیفەتێک لەگەڵ پاپا کۆبووەوە و باسی چیان کرد؟

2021.03.09 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانى بەچى سیفەتێک لەگەڵ پاپا کۆبووەوە و باسی چیان کرد؟

ناس کورد-

 

وتەبێژى بارەگاى بارزانى رایگەیاند، بارزانى بەسیفەتى "مەرجەع" لەگەڵ پاپا فراسیس کۆبووەتەوە و سەردانەکەشى لەسەر بانگهێشتى ئەو بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان دەخیل ئەمڕۆ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "دەنگى ئەمریکا" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، بارزانی پێویستی به‌ پله‌وپایه‌ نیە یان به‌ناوێكی پله‌وپایه‌ بۆ کۆبونەوە، "مه‌رجه‌عێكی گه‌ورەی كورد و كوردستانە".

 

باسى لەوەشکردووە، سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و هەرێم لەسەر بانگهێشتی پێشووی بارزانی بووە "پاپا زۆر شتی دەزانی هەروەک ئەوەی لەگەڵمان دەژی".

 

ڤیان دەخیل سەبارەت بەناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی پاپا و بارزانی وتى " ئه‌وه‌ی كه‌ من بزانم زۆر سوپاسی بارزانی كرد له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی كه‌ده‌یكات بۆ ڕۆڵی سیاسی و زه‌عامه‌تەی كه‌هه‌یه‌تی له‌ناوچه‌كه‌ وه‌كو ده‌توانێت هاوسه‌نگیه‌ك بكات له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان چ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی و چ له‌گه‌ڵ لایه‌نی هەرێمی".

 

پاش سەردانێكی سێ ڕۆژە دوێنێ لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا مەراسیمێکى ماڵئاوایى بۆ پاپا فرەنسیس رێكخرا.   

 

پاپای ڤاتیكان لەناو فڕۆكەی گەڕانەوە لەبارەی سەردانی سیستانی و دیمەنی كڵێسا ڕووخاوەكانی موسڵ هەڵوێستەی كرد و ئەوەشی ئاشكراكرد بەر لەهاتنی بۆ عێراق كتێبێكی نادیا مورادی خوێندووەتەوە لەبارەی خەموژانی ئێزیدییەكان.  

 

ماڵپەڕی فەرمی ڤاتیكان لەڕووماڵی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی پاپا لە ئاسمان كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (8 ئازاری 2021) ئەوەی بڵاوكردووەتەوە لەدوای عێراق گفتی داوە بە بشارە ڕاعی كە سەردانی لوبنان بكات كە "قەیرانی ژیان" ی هەیە و سەخاوەتمەنەدە لە داڵدەدانی پەنابەران.  

  

لەسەر دیداری ئایەتوڵڵا سیستانی، پاپا هەڵوێستەی كردووە و بەكاریگەر ناوی بردووە، باسی لەوەشكردووە لەپەنا حەج و تەوبەدا هەستی كردووە پێویستە پیاوێكی حەكیم ببینێت كە "پیاوی خودا" یە، ئەویش بەرێزەوە لەگەڵیدا مامەڵەی كردووە.  

  

باسی لەوەشكردووە چیرۆكی ئێزدییەكانی بەر لەسەردانەكەی لە كتێبەكەی نادیە موراد خوێندووەتەوە، هەر ئەوەش هانیداوە سەردانی عێراق بكات كە لەهەموو سەردانەكان زیاتر ماندووی كردووە.  

  

هەروەها پاپا ئاماژەی بەوەشكردووە چاوەڕێی دیتنی ئەو وێرانكارییە نەبووە لە موسڵ و كاریگەربووە بە دیمەنەكان و لەیەك كاتدا كڵێسا و مزگەوتی خاپوركراوی دیوە و وتوویەتی "دڕەندەیی مرۆڤ جێگەی بڕوا نییە".