گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

جوتیارانی دیوانیە داوای داخستنی خاڵە سنوورییەكانی كوردستان دەكەن

2021.03.09 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
جوتیارانی دیوانیە داوای داخستنی خاڵە سنوورییەكانی كوردستان دەكەن

ناس کورد-

یەكێتی كۆمەڵە جوتیارییەكانی پارێزگای دیوانیە داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەكات خاڵە سنوورییەكانی كوردستان دابخات بەمەبەستی رێگریكردن لەهاوردەی بەرهەمی كشتوكاڵی و سەوزە و میوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد كەشاش، سەرۆكی كۆمەڵە جوتیارییەكانی پارێزگای دیوانیە لە لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆی (المربد) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (9 ئازاری 2021)، دەڵێت پارێزگاكەیان گەیشتوەتە ئاستی خۆ بژێوی لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و ئاژەڵییەكان و پێویستی بەپاڵپشتی بەرهەمەكانی هەیە لە رێگەی داخستن و قەدەغەكردنی هاوردەی كشتوكاڵی لە خاڵە سنورییە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان.

 

ديوانيە یەكێكە لەپارێزگاكانی فوراتی ناوەڕاست لە عێراق و لەسەر ڕووباری فورات هەڵكەوتووە، ماوەی 180 كیلۆمەتریش لە بەغدای پایتەختەوە دوورە.