کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕۆژ نوری شاوەیس ڕایگەیاند، پارتی بڕیاری داوە بەردەوام بێت لەسەر دروستکردن و پێکهێنانی حکومەتى هەرێم بەپێی یاسا. ئەمڕۆ، 1ی حوزەیرانى 2019، ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتی لە پیرمام کۆبووەوە و ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبى سیاسی پارتی بە میدیای حزبەکەى ڕاگەیاند، "وەکو سەرکردایەتى پارتی کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەمان هەبووە، بڕیاری ئەوەمان داوە بەردەوام بین لەسەر پڕۆسێسی دروستکردنی حکومەتى هەرێم بەپێی یاسا." . ڕۆژ نوری شاوەیس وتیشی، ئەوان بە ئاڕاستەی سوێندخواردنی سەرۆکى هەرێم و دروستکردنی کابینەی حکومەت لەکاتی خۆیدا کاردەکەن و پڕکردنەوەى پۆستەکانى یەکێتیش پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە." ئاماژەى بەوەشکرد، "هیوادارین هەموو لایەک بە شعورێکى هەست بە مەسئولیات بەرانبەر ئەم بارودۆخەى پێیدا تێدەپەڕین پێکەوە کاربکەین بۆئەوەى ڕێزەکانى کورد یەک بێت."