ناس کورد-
شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندراوێکدا ئامارى قوربانییەکانى تەقینەوەکەى شەوى رابردووى سەر پردی نێوان ئەعزەمیە و کازمیە لە بەغدا، راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شانەى راگەیاندنى ئەمنى (9ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "لە تەقینەوەکەى شەوى رابردووى سەر پردى نێوان ئەعزەمییە و کازمییە لەشارى بەغدا کەسێک گیانى لەدەستدا و زیاتر لە 10 هاووڵاتى تر برینداربوون".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، تەقینەوەى نارنجۆکێکى دەستى لەناو تەنەیەکى خۆڵ و خاشاک بۆتە هۆى کوژرانى ئافرەتێک و برینداربوونى 10 هاووڵاتى دیکە و بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و دەستبەجێ نەشتەرگەریى بۆ 3 برینداریان کراوە.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی بە "ناس کورد"ـی ڕایگەیاند، ئەمشەو (8ی ئازاری 2021) تەقینەوەیەک کە پێدەچێت نارنجۆکی دەستی بوو بێت لەناو سەردانیکەرانی شیعە لەسەر پردی نێوان ئەعزەمیە و کازمیە لە بەغدا ڕوویداوە.