ناس کورد-
وتەبێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) هەڵوێستى کەجەکە و پەکەکەى لەسەر سەردانەکەى پاپا بۆ عێراق و هەرێم ڕاگەیاند و دەڵێت، دوو دەیە لەمەوبەر گوێیان بۆ پەیامى عەبدوڵا ئۆجەلان نەگرتووە کاتێک پەناى بۆ بردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زاگرۆس هیوا وتەبێژى (کەجەکە) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى بۆ "ناس کورد" نێردراوە، رووداوێک بیرى پاپا دەهێنێتەوە و دەڵێت "ئه‌گه‌ر له‌بیرتان مابێت 23 ساڵ لهمهوپێش میوانێك لێره‌وه بۆ لای ئێوه هاتبوو، ئه‌ویش ڕۆڵه‌یه‌كی ئه‌م ئاو‌و خاكه بوو. ناوی ئۆجه‌لان بوو، له‌ده‌ستی فیرعه‌ونه‌كانه‌وه په‌نای هێنابووه به‌ر ماڵه‌كه‌ی ئێوه".
دەشڵێت "ئه‌ویش وه‌ك ئێوه كۆتری ئاشتی به‌ده‌سته‌وه بوو، په‌یامی بۆ قه‌داسه‌تی ئێوه‌ش ناردبوو. ئه‌و په‌یامه‌تان هاته به‌ر گوێ؟ ئه‌ی وه‌ڵامتان چی بوو؟ ئاخۆ له‌بیرته چیتان به‌سه‌رهێنا؟ ناردتانه ئه‌فریقا، له‌وێ لهخاچتانداو ته‌سلیمی فیرعه‌ونه‌كانتان كرده‌وه".
"هیچ گوتت ئه‌وه 23 ساڵه ئۆجه‌لان له‌ژوورێكی تاریكه‌و تائێستاش دڵی بۆ ئازادی‌و ئاشتی لێده‌دات؟ ئه‌ی ناته‌وێ په‌یامێك بۆ ئه‌ویش بنێری؟ یان هاتبووی ئۆجه‌لانمان له‌بیر ببه‌یته‌وه؟"، زاگرۆس هیوا وادەڵێت.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە 15ی شوباتی ساڵی 1999 لە نایرۆب-ی پایتەختی کینیا رفێنراو و لە تورکیا خرایە زیندانەوە.
ئۆجەلان دواى جێهێشتنى سوریا و چوونى بۆ یۆنان و روسیا، بۆ ماوەیەک پەناى بردە بەر رۆماى پایتەختى ئیتاڵیا بەڵام ناچارکرا ئەو وڵاتە جێبهێڵێت، دواتر دەچێتەوە روسیا لەوێشەوە بۆ یۆنان و پاشان پێی دەوترێت دەبرێتە هۆڵەندا، بەڵام فڕۆکەکەى دەبرێتە نایرۆبی و لەوێ دەڕفێندرێت و دەبرێتە تورکیا.