گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت

2019.03.08 - 12:49
بارانبارین بەردەوام دەبێت

 

 

 

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ بەشێوەی پچڕ پچڕ بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ‌و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بڵاوكردەوە.

 

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە، هاتووە "ئەمڕۆ (هەینی) ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاوازەكان و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەكان".

 

راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات "دواتر دۆخەكە جێگیر دەبێت و لەئێوارەی ئەمڕۆدا لەهەندێ ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە".

 

بەپێی راگەیەندراوەكە "سبەینێ‌ (شەممە)، ئاسمانی شارەكانی‌ هەرێم ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا".

 

سەبارەت بە پلەی گەرمی ئەمڕۆی شارەكانی كوردستانیش لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "لەپارێزگای هەولێر بەرزترین پلە 17 پلە‌و نزمترین پلە 8 پلە، لە سلێمانی بەرزترین پلە 16 پلە‌و نزمترین پلە 5 پلە، لەپارێزگای دهۆك بەرزترین پلە 15 پلە‌و نزمترین پلە 6 پلە، لە كەركوك بەرزترین پلە 19 پلە‌و نزمترین پلە 7 پلە دەبێت".

 

لەراگەیەندراوەكەدا پلەی گەرمی سبەینێ (شەممە)ی شارەكانی كوردستان، بەم جۆرە دیاری كراوە "لەپارێزگای هەولێر بەرزترین پلە 19 پلە‌و نزمترین پلە 6 پلە، لەپارێزگای سلێمانی بەرزترین پلە 18 پلە‌و نزمترین پلە 4 پلە، لەپارێزگای دهۆك بەرزترین پلە 17 پلە‌و نزمترین پلە 4 پلە، لەپارێزگای كەركوك بەرزترین پلە 20 پلە‌و نزمترین پلە 5 پلە دەبێت".

 

 

53295613_397738504357681_7955075976826716160_n.jpg?_nc_cat=105&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=dd6ec9c43d540ec23b3d53693915368b&oe=5CDBD1EB

53864589_468002214107588_4729609413600477184_n.jpg?_nc_cat=104&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=d523037b9b94f16cfe04a59e98096b24&oe=5D1733BD