ناس کورد-
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم بڕیاریدا گۆڕانکاریی لە پۆستى شەش سەرۆکى زانکۆ و سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بکات و کەسانى نوێ لە شوێنیان دابنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت .
پۆستەکان:
1-سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر
2-سەرۆکى زانکۆى سۆران
3-سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى
4-سەرۆکى زانکۆى دهۆک
5-سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک
6-سەرۆکى زانکۆى زاخۆ
7-سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان.
مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:
1-هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2-نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3-خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان:
1-هەڵگری بڕوانامەی بۆرد یان دکتۆرا یان هاوتاکەی بێت لەیەکێک لە بوارە پسپۆڕیە پزیشکییەکان.
2-نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لەبەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.