گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بزانە

ئاسایشی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد

2021.03.08 - 17:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد

ناس کورد-

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەش دەکات، سەرجەم چەک و ئۆتۆمبێل و کەرەستەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (8ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکان بەناوی (س.م.ص)و (ھ.م.ص) کەدانیشتوی شارۆچکەی بەردەقارەمان، (س.خ.ک)و (ش. ل. ک) دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن لە نزیک چێشتخانەی هەریاد لەتەکیەی کاکەمەند دەستگیرکراون.



باس لەوەشکراوە، بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 21 چەک ڕاگیراون و سەرجەم چەک و ئۆتۆمبێل و کەرەستەکانیان دەستی بەسەردا گیراوەو یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش بەناوی (س.خ.ک) بەماددەی 14 هۆشبەر داواکراوە.

 

me_ga.php?id=2824