گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە 1300 هاوڵاتیان لە عێراق و سوریا بەهەڵە کوشتووە

2019.06.01 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە 1300 هاوڵاتیان لە عێراق و سوریا بەهەڵە کوشتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دانی بەوەدانا کە لەسەرەتای هێرشەکانیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 بە هەڵە 1300 هاوڵاتی مەدەنیان لە عێراق و سووریا کوشتووە. . هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ئاماری چالاکییەکانی لەسەرەتای شەڕی دژی چەکدارانی داعش لە مانگی ئابی 2014  تاوەکوو مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردووەتەوە. . بە گوێرەی ئامارەکە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ماوەیەدا زیاتر لە 34 هەزار هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی داعش لەعێراق و سوریا. . لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی هەیانبووە، بەهۆی بۆردومانی هێزی ئەرکە هاوبەشەکان  بۆسەر ناوچە گومانلێکراوەکان، 1302هاوڵاتی مەدەنی بەبێ مەبەست کوژراون. . هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسیان لەوەشکردووە، تا ئێستاش 111 ڕاپۆرتی دەربارەی ئەگەری کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنییان لەبەردەستە و لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکەن. . هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئامانجی هێرشی سەربازی بۆسەر چەکدارانی داعش لەعێراق و سوریا هاوینی ساڵی 2014 دامەزرا و لە زیاترلە 70  وڵات پێکدێت.