گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە بەنجەوە هەستاوەتەوەو لەقادرمەی سەنتەرەکە کەوتووەتە خوارەوە

کەسوکاری ئەو گەنجەی دوای ڕواندنەوەی قژی گیانی لەدەستدا وردەکاری مردنەکەی ئاشکرا دەکەن

2019.06.01 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
کەسوکاری ئەو گەنجەی دوای ڕواندنەوەی قژی گیانی لەدەستدا وردەکاری مردنەکەی ئاشکرا دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز لە سەنتەرێکی ڕواندنەوەی قژ لەکەلار گەنجێک دوای کەوتنەخوارەوەی  و بێهۆشبوونی پاش 10 ڕۆژ گیانی لەدەستدا، بەوهۆیەوە سەرجەم سەنتەرەکانی ڕواندنەوەی قژ لەو شارە داخراون. . چەند ڕۆژیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە بیهۆشبوون و دواتر گیانلەدەستدانی گەنجێک بەناوی دڵشاد مەجید دەکرێت لە قەزای کەلار، کە لە یەکێک لە سەنتەرەکانی ڕواندنەوەی قژ لە قەزاکە بەهۆی روداوێکی "تەمومژاویەوە" گیانی لەدەستدا. . یەکێک لە کەسە نزیکەکانی دڵشادا مەجید کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دڵشاد چووبووە یەکێک لە سەنتەرەکانی قژ ڕواندنەوە لە کەلار، بۆ ئەوەی قژی بڕوێنێتەوە، ڕۆژی 19ی مانگی ڕابردوو بێ ئاگاداری هیچ کەسێک بەتەنها چوبووەوە بۆ سەنتەرەکە بۆ ئەوەی جەلسەی دووەمی بۆ ئەنجام بدەن، لەوکاتەدا کە بەنج کراوە، لە جێگەکەی خۆی هەستاوە و دواتر لە چەند پلیکانەیەک کەوتووەتەخوارەوە". . وتیشی، هەر دوای کەوتنەکە بردوویانەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار و پاش چەند کاتژمێرێک بەتەواوی هۆشی نەماوە و تا 22ی مانگی ڕابردوو هەر لەوێ ماوەتەوە، بەڵام دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە. . دڵشاد پاش زیاتر لە هەفتەیەک مانەوە بەبێ هۆشی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، دوێنێ هەینی 31ی ئایاری 2019 گیانی لەدەستدا، بەڵام تائێستا کەسوکارەکەی سکاڵایان لەسەر ئەو سەنتەرە تۆمارنەکردووە. . بەوتەی ئەو کەسە نزیکەی دڵشاد، تائێستا کەسوکارەکەی سکاڵایان لەسەر سەنتەرەکە تۆمارنەکردووە و ناشیانەوێت سکاڵا تۆمار بکەن، بەهۆی ئەوەی کەیسەکە ئاڵۆزە و نازانرێت بەهۆی کەوتنەکەوە گیانی لەدەستداوە، یاخود هەڵەی پزیشکی. . "بەڵام ئەگەر بەهۆی کەوتنەکەشەوە گیانی لەدەستدابێت، ئەوا هەر کارمەندانی سەنتەرەکە بەرپرسیارن، چۆن دەبێت کەسێک سەری بەنج کرابێت و ئاگاداری نەبن و لەشوێنی خۆی هەستێت، لەکاتێکدا ئەو کەسە لەوکاتەدا هۆشی لای خۆی نییە"، کەسە نزیکەکەی دڵشاد وای وت. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد لەدوای ڕووداوەکە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە، سەرجەم سەنتەرەکانی ڕواندنەوەی قژ لە کەلار دابخات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هیچ کام لەسەنتەرەکان مۆڵەتی فەرمی کارکردنیان نەبووە. . دڵشاد مەجیدی تەمەن 26 ساڵ، خێزانداربووە و خاوەنی کچێکە، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدان لە قەزای کەلار و شۆفیری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بووە. . هێشتا هۆکاری سەرەکی مردنی ئەو گەنجە ئاشکرا نەکراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رونکردنەوەیان نەداوە، ناس کورد هەوڵیدا زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان و وەزارەتی تەندروستی هەرێم وەربگرێت بەڵام بێ ئەنجام بوو. .