گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دارایى و پێشمەرگە لەبارەی یەکخستنی میلاکاتى هێزەکانی 70 و 80 کۆبوونەوە 

2021.03.08 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى و پێشمەرگە لەبارەی یەکخستنی میلاکاتى هێزەکانی 70 و 80 کۆبوونەوە 

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بە مەبەستی یەكخستنی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80  كۆبوونەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم (8ی ئازاری 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، سەرلەبەیانی ئەمرۆ (دووشەممە) ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە كرد و لەكۆبوونەوەكەدا هەریەك لە فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی 70 و 80 بەشداری بوون و لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری باسی لە گرنگی پرۆژە یاسای 2021 كرد و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 بوون.

 

باس لەوەشکراوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هەوڵەكانی هەموو لایەكی بەرز نرخاند تاوەكو لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 دیاری بكرێت و یەك بخرێت.