ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى کۆرۆنا گۆڕاوەکە و خێرا بڵاوبوونەوەى هۆشداریدا و ئاماژەى بەوە کرد ڕێژەى توشبوون لە هەڵکشاندایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان (8ى ئازارى 2021) لەمیانەى کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا کە لەپاش وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەشارى هەولێر ئەنجامیدا و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرد رایگەیاند "کۆرۆنای گۆڕاو بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و ئێستا رۆژ بە رۆژ بەرەو زیادبوون دەچێت".
وتیشى "لە 24 کاتژێری رابردوودا 344 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە و زۆربەی هەرە زۆریان تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو."