گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بڕیارێکى ئۆپیک نرخى نەوتى زیاتر بەرزکردەوە

2021.03.08 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى ئۆپیک نرخى نەوتى زیاتر بەرزکردەوە

ناس کورد- 

لەگەڵ بڕیارى ئۆپیک بۆ پابەندبوون بەڕێککەوتنى پاڵپشتى نرخ بۆ مانگى نیسان و چەند ڕوداوێکى تر لەئەمەریکا و سعودیە، نرخى نەوت بازدانێکى ترى بەخۆیەوە بینى و گەیشتە زیاتر لە 71 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى بەدواداچوونەکانى "ناس کورد" بۆ نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان، ئەمڕۆ (8ى ئازارى 2021)، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 71 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش نرخێکە لە مانگى کانوونى دووەمى ساڵى 2020ەوە هێندە بەرزنەبووەتەوە.

 

نرخى نەوتى خاوى تەکساسیش بەڕێژەى 2.57 بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 67 دۆلار و 81 سەنت.