گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حوسیەکان: بە 14 درۆن و 8 موشەک سعودیەمان کردە ئامانج

2021.03.07 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
حوسیەکان: بە 14 درۆن و 8 موشەک سعودیەمان کردە ئامانج

ناس کورد-

حوسیەکانى یەمەن ئاشکرایانکرد، لە ڕێگەى 14 درۆن و 8 موشەکى بالستیەوە سعودیەیان کردوەتە ئامانج و هاوپەیمانى پاڵپشتى شەرعى یەمەنیش کە سعودیە سەرۆکایەتى دەکات جەختلەوەدەکاتەوە، ڕێگریان لە 12 درۆن و 2 موشەک کردوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید "یەحیا سریع" وتەبێژى بزوتنەوەى "أنصار الله" کە حوسیەکانى یەمەنن (یەکشەممە، 7ى ئازارى 2021) ڕایگەیاند، لە ڕێگەى 14 درۆنى بۆمبڕێژکراو و 8 موشەکى بالستیەوە هێرشێکى فراوانیان ئەنجامداوە و سعودیەیان کردووەتەوە ئامانج.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، هێرشەکان کۆمپانیاى ئارامکۆ و بەندەرى "رأس التنورة" و چەند پێگەیەکى سەربازییان لە ناوچەى "الدمام"ى کردووەتە ئامانج، بەڵێنیش بە سعودیە دەدەن کە پرۆسەى ترى ئازاردەر بۆ سەریان ئەنجام دەدەن ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر گەمارى سەر وڵاتەکەیان.

 

لاى خۆشیەوە "هاوپەیمانى پاڵپشتى شەرعى" کە سعودیە سەرۆکایەتى دەکات سەبارەت بە هێرشەکان بڵاویکردوەتەوە، ڕێگرى لە دوو موشەکى میلیشیا حوسیەکان کراوە کە نراون بە شارى جازانەوە، هەروەها 12 درۆنى بۆمبڕێژکراو لەناوبراون کە لە ڕێگەیانەوە هەوڵیانداوە هاوڵاتیانى مەدەنى بکەنە ئامانج.

 

لەلایەکى ترەوە ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، لەکاتێکدا کە گرژیە سەربازیەکان لەنێوان سعودیە و حوسیەکانى یەمەن زیادیان کردوە، دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لەشارى "زەهران"ى سعودی بیستراوە، بەڵام نازانرێت هۆکارەکەى چى بووە.