گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى گیان لەدەستدانى ژنێک بەکارهێنانى ڤاکسینێک راگیرا

2021.03.07 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
دواى گیان لەدەستدانى ژنێک بەکارهێنانى ڤاکسینێک راگیرا

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانى نەمسا راگرتنى بەکارهێنانى ڤاکسینێكى کۆرۆنایان راگەیاند کە لەلایەن کۆمپانیاى ئەسترازینیکاوە بەرهەمهێنراوە، دواى گیان لەدەستدانى ژنێک کە پێکوتەیەکى وەرگرتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نوسینگەى فیدراڵى بۆ چاودێرى تەندروستى لە نەمسا ئاماژەى بەوەکردووە، دوو راپۆرتى بەدەستگەیشتووە لەبارەى کاریگەرى ڤاکسینەکە بۆ سەر دوو کەس لەشارى زویتل کە ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

باسى لەوەشکردووە، ژنێکى تەمەن 49 ساڵ، بەهۆى کاریگەرى جەڵتەى خوێن گیانى لەدەستداوە، ژنێکى دیکەى تەمەن 35 ساڵانیش توشى هەوکردنى زۆرى سییەکانى بووە بەهۆى کاریگەرى جەڵتەى مێشکەوە، کە هەردووکیان ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

نوسینگەکە دەڵێت، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نەدۆزراوەتەوە لە بارەى پەیوەندى ئەو دوو حاڵەتە بە ڤاکسینى کۆرۆناوە.

 

بەپێی رۆژنامەکانى نەمسا، ئەو دوو ژنە وەکو پەرستار لەنۆڕینگەیەکى شارى زویتل کاریان کردووە.

 

جەڵتەى خوێن تا ئێستا لەناو ئەو کاریگەرییە لاوەکیانەدا دەرنەکەوتووە کە کۆمپانیاى ئەسترازینیکا رایگەیاندووە، لە ئێستادا تاوتوێی ئەو کاریگەرییە دەکرێت بۆ دیاریکردنى هۆکارەکەى بەشێوەیەکى ورد، بەڵام وەک رێوشوێنێکى ئاسایی پێدانى پێکوتەى زیاتر لەو ڤاکسینە بەخەڵک لە نەمسا راگیراوە.