گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بە هاوبەشى هەسەدە ئۆپراسیۆنێکى ئەنجامدا 

2021.03.07 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بە هاوبەشى هەسەدە ئۆپراسیۆنێکى ئەنجامدا 

ناس کورد- 

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەهاریکاریى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)  ئۆپراسیۆنێکیان بۆ کوشتنى والیەکى داعش لەنزیک شارى حەسەکەى سوریا ئەنجامدا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنى جەنگى ناوەندى نێودەوڵەتى و ڕۆژنامەى "ئەلشەرقولئەوسەت" (7ى ئازارى 2021) لەسەر زارى سەرچاوە سەربازییەکانەوە بڵاویان کردەوە، بەمەبەستى هێرشکردن بۆ سەر چەکدارانى داعش، بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى ڕابردوو ئۆپراسیۆنێک بەڕێگاى دابەزینى سەربازى لەئاسمانەوە بۆ ناوچەى عەب تینى نزیک شارى  حەسەکەى سوریا ئەنجامدراوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەو ئۆپراسیۆنەدا کە بەهاوبەشى هێزەکانى هاوپەیمانان و هێزەکانى سوریاى دیموکرات ئەنجامدراوە، سەرکردەیەکى داعش کە بە ئەبو ئوسامە ئیبراهیم ناسراوە و ڕەگەزنامەى عێراقى پێ بووە، کوژراوە.