گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەمەریکا هۆکارى جوڵاندنى فڕۆکەى (بى 52)ى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاشکرا کرد 

2021.03.07 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا هۆکارى جوڵاندنى فڕۆکەى (بى 52)ى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاشکرا کرد 

ناس کورد-

دوو فڕۆکەى بۆمبهاوێژى ئەمەریکى جۆرى "بى - 52" گەڕانێکیان بەسەر ئاسمانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەنجامداوە و فەرماندەیى ناوەندى ئەمەریکى ئاماژە بەوە دەدات، ئامانج لە مانۆڕەکە بەرپەرچدانەوەى هەر هەڕەشەیەک و دڵنیابونەوە بووە لە هاوبەشەکانمان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرماندەیى ناوەندى ئەمریکا (یەکشەممە، 7ى ئازارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە، دوو فڕۆکەى بۆمبهاوێژى جۆرى "بى - 52 ستراتۆفۆرتریس" گەڕانێکى ئاسمانییان بەسەر ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەنجامداوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئامانجى گەڕانەکە بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر کارێکى دوژمنکارانە و دڵنیاکردنەوەى  هاوپەیمانەکان و هاوبەشەکانمان بوو لەوەى کە سوپاى ئەمەریکا پابەندە بە ئاسایشى ناوچەکەوە.

 

فەرماندەییەکە باسى لەوەشکردوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانى سەر بە چەند وڵاتیکى هاوبەش لەوانەش ئیسرائیل، سعودیە و قەتەر سەرەڕاى فڕۆکە ئەمەریکییەکان یاوەرى دوو بۆمبهاوێژەکەیان کردووە.

 

بەپێى بەیاننامەکە، ئەو گەڕانە چوارەم جارە کە بۆمبهاوێژەکان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بڵاودەکرێنەوە، ئەوەش لەسەرەتاى ئەمساڵەوە.

 

لاى خۆشیەوە سوپاى ئیسرائیلى، گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت فڕۆکە شەڕکەرەکانیان یاوەرى دوو بۆمهاوێژەکە دەکەن.