ناس کورد-
ڕەغدی کچی سەدام حسێن ڕاستی و دروستی وێنەیەک دەخاتەڕوو کە گوایە کچی ئەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، ڕەغد لە ڕوونکردنەوەیەکیدا دەڵێت، "ئەوەی بڵاوکراوەتەوە وێنەی حەریری کچم نییە، بەڵکۆ وێنەی کچەئەکتەرێکی هیندیە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەغد لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (7ی ئازاری 2021)، ڕەغد دوو وێنەی بڵاوکردووەتەوە و تەنها لە سەرەوە نوسیویەتی "ڕوونکردنەوە و ڕەغد سەدام حسێن".
#توضيح #رغد_صدام_حسين pic.twitter.com/WWm1IS5JyN
— رغد صدام حسين (@RghadSaddam) March 6, 2021
کچەکەی سەدام حسێن لە تویتەکەیدا دوو وێنەی هاوپێچ کردووە کە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا وەرگیراوە و نوسیوویەتی، "کاتێک ئەو گرتە ڤیدیۆیە بڵاوبووەوە کۆمێنت وسەرنجی زۆریان بۆ ناردم کە تێیدا وتویانە زۆر جوانە، پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد کە ئەوەندە جوان بێت، بەراست ئەوە کچی ڕەغەد سەدام حسێن؟ "ه.
ڕەغەد لەسەر ئەو وێنەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام هەندێک بەکارهێنەر ئاشکرایان کردووە کە ڤیدیۆکە هی خانمە ئەکتەرێکی هیندیە، کە ئەوەش کریتیکا مالیکە ".
مانگی ڕابردوو ڕەغەد سەدام حسێن، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە کە بە پێنج بەش پەخش کرا باسی ژیانی خۆی وخێزانەکەی کرد پێش ڕووخانی حکومی باوکی ودوای ئەوەی کەعێراقیان بەجێهێشتووە.