ناس کورد-
بەبۆنەی ڕۆژی (8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان) وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، تا ئیستا له زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێر چه‌پۆك ده‌كرێن و به بیانووی شه‌ره‌ف و ناو زڕاندنه‌وه هه‌ره‌شه‌یان لیده‌كرێت و زۆرجار وه‌ك كاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، "كۆمه‌ڵایه‌تی له كارنامه‌ی خۆیدا به جدی كار بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بارودۆخه‌دا ده‌كات و له رێگای دامودهزگاكانیهوه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات رووبه‌رووی هه‌موو زوڵم چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك بێته‌وه كه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێت."
دەقی ڕاگەیدراوەکە:
هه‌شتی ئادار رۆژی جیهانی ئافره‌تان پیرۆز بێت
هه‌موومان زیاتر له جارێك رۆژ جیهانی ئافره‌تانمان بیستوه چ له ده‌می دۆست و هاورییانمانهوه یا له رێگای راگه‌یاندنه‌كانه‌وه كه هه‌واڵ ده‌رباره‌ی ئه‌م رۆژه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و رۆژه‌دا زۆر جار ده‌كرێته بۆنه یان خۆپیشاندان و رێپێوان، زۆر جاریش ده‌پرسین بۆ رۆژی جیهانی پیاوان نیه؟ بۆچی رۆژی جیهانی ئافره‌تان هه‌یه؟
زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه خه‌ڵكی له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دونیایه یادی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه تایبه‌ت به ئافره‌تانه و له‌و رۆژه‌دا بوو له نێۆیۆرك به هه‌زاران ئافره‌ت رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردن و باشتر كردنی بارودۆخیان ده‌كرد و له‌و كاته‌وه تا ئه‌مرۆ یادی ئه‌و رۆژه ده‌كرێته‌وه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی بریاریان دا ئه‌و رۆژه بكرێته رۆژی ئافره‌تان تا ئه‌مرۆ و داهاتووش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
به‌ڵام ئایا داواكاریه‌كانی ئه‌مرۆ و ئه‌وكات وه‌كو یه‌كن؟ ئایا داب ونه‌ریت و سسته‌می ولاتان وه‌ك ئه‌و كاته؟ یا هه‌موو سستهمهكان له هه‌موو وڵاتێكدا وه‌ك یه‌كن؟ بیگومان نه‌خێر له‌به‌ر ئه‌وه داخوازیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كان و له شوێنێك بۆ شوێنێك جیاوازی هه‌یه. به‌ڵام له ئامانجدا هه‌موویان یه‌كده‌گرنه‌وه و یه‌ك داوا به‌رزده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش مافی ئافره‌تانه، كه ئه‌و كات مافه‌كان ته‌نها له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی كاركردنیان و باشتر كردنی دۆخی ئیشكردنیان بووبێت ئه‌وه ئه‌مرۆ زۆر زیاتر له‌وه‌یه.
ئه‌مرۆ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئافره‌تان له كایه‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و دبلۆماسی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا پێشه‌نگن و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته مامه‌ڵه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. له هه‌مانكاتیشدا ده‌بینین كه تا ئیستا له زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێر چه‌پۆك ده‌كرێن و به بیانووی شه‌ره‌ف و ناو زراندنه‌وه هه‌ره‌شه‌یان لیده‌كرێت و دوور ده‌خرێنه‌وه به بیانووی دابوونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌راوێز ده‌خرێن و زۆرجار وه‌ك كاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌زاره‌تی كار و كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی له كارنامه‌ی خۆیدا به جدی كار بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بارودۆخه‌دا ده‌كات و له رێگای دامودهزگاكانیهوه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات رووبه‌رووی هه‌موو زوڵم چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك بێته‌وه كه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رزكرنه‌وه‌ی توانایان و پیدانی هه‌لی كار و هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان و كۆمه‌ڵگا بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئافره‌تان پێیدا تێده‌په‌ڕن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له رێگای شهڵتهرهكانهوه پارێزگاری له‌و ئافره‌تانه ده‌كه‌ین كه هه‌ره‌شه‌یان له‌سه‌ره و ده‌یانپارێزێت تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بن، هه‌روه‌ها ماڵ و خانه‌ی تایبه‌تی بۆ منداڵان و گه‌نجان و به‌سه‌ڵاچوان هه‌یه كه بێ نه‌وان و بێكه‌سن جگه له كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی پیشه‌ی بۆیان تا فێره كارێك بن و بتوانن پشت به‌خۆیان ببه‌ستن و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی خۆیان بن، له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كه‌ی جێنده‌ریمان كردۆته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه گرنگی به یه‌كسانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین یه‌كسانی جێنده‌ری بۆ ژن و پیاوان بره‌خسێنێت و ئه‌مه‌ش له رێگای ئه‌نجامدانی خول و كۆنگره و كۆنفرانسه‌وه ده‌بێت كه ئامانج لێی تێكهه‌ڵكێشكردنی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تیه له ته‌واوی داموو ده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تمان.
یەکەی یەکسانی جێندەری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
ڕاگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی