گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

نەخشەی دابەشبوونی 14 تایفە مەسیحییەكەی عێراق

2021.03.06 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشەی دابەشبوونی 14 تایفە مەسیحییەكەی عێراق

ناس کورد-

بەپێی دوا ئاماری مەزەندە كراو كە ڕۆیتەرز لەچەند سەرچاوەیەكەوە كۆیكردووەتەوە هەر چواردە تایفە سەرەكییەكەی مەسیحی لە عێراق ژمارەیان لە 1.5 ملیۆن كەسەوە دابەزیوە بۆ 200_ 300 هەزار كەس و زیاتر بەسەر چوار پێكهاتەی سەرەكیدا دابەش دەبن لە ئێستادا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوكات لەگەڵ سەردانی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق و كوردستان، ژمارەیەك ئاژانس و دامەزراوە تیشكیان خستووەتە سەر دۆخی پێكهاتەی مەسیحی لە عێراق، بەپێی ئەو بەدواداچوونەشی "ناس كورد" لە متمانەپێكراوترین ڕاپۆرتەكان (شەممە 6ی ئازاری 2021) کردوویەتی، دۆخی مەسیحییەكان بەمجۆرەیە.

 

مەسیحییەكانی عێراق بەفەرمی لە 14 گروپ و نەتەوە و كۆمەڵی جیاجیا پێكدێن سەرەكیترینیان بریتییە لە:

 

كلدان:

زۆرینەی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنن بەرێژەی 80% و كڵێساكەیان ڕۆژهەڵاتییە و شوێنكەوتەی كڵێسای كاسۆلیكی ڤاتیكانن

 

كلدانەكان لە عێراق، ئێران و لوبنان بڵاون و بە ئارامی قسە دەكەن

 

110 كڵێسای كلدانی لەسەرانەسەری عێراقدا هەن

 

سریان:

دەوروبەری 10% مەسیحییەكانی عێراق پێكدەهێنن و لە زۆرینەیەكی كاسۆلیكی و كەمینەیەكی ئەرسۆدۆكسی پێكدێن

 

سریانەكان لە قەراقوش و بەعشیقەو بەرتەڵە زیاتر بڵاون

 

82 كڵێسای سریانی لە عێراقدا هەن لەهەردوو ئاینزای كاسۆلیك و ئەرسۆدۆكس  

 

 

ئاشورییەكان:

 

دەوروبەری 5% مەسیحییەكانی عێراق پێكدەهێنن و لەئێران و توركیاش بڵاون

 

21 كڵێسای ئاشوری لە عێراقدا هەیە كە 17 یان لەبەغدایە

 

ئاشورییەكان لەگەڵ ئەرمەندا لە 1915 دووچاری كۆمەڵكوژی عوسمانی هاتوون

 

ئەرمەن:

 

3% مەسیحییەكانی عێراق پێكدەهێنن و 19 كڵێسایان هەیە

 

ئەرمەنیش بەسەر كاسۆلیك و ئەرسۆدۆكس دابەش بوون و زمانی تایبەتیان هەیە

 

پێكهاتەكانیتر:

 

مەسیحییە عەرەبەكان دەوروبەری 2% دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنن

 

ڕومی ئارسۆدۆكس سێ كڵێسایان لە بەغدا هەیە و 57 كڵێسای ڕومی كاسۆلیك لەسەرانسەری عێراقدا هەن

 

باوەڕیش وەهایە ڕەچەڵەكی هەندێك لە مەسیحییەكانی بادینان كورد بن و لەكۆندا پێیان وتراوە نەستۆرییەكان.