گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی موقتەدا سەدر باس لە ترسی زیانگەیاندن بە پاپا دەکات

2021.03.06 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی موقتەدا سەدر باس لە  ترسی زیانگەیاندن بە پاپا  دەکات

ناس کورد-

وتەبێژی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، پێش سەردانی پاپا فرانسیس بۆ بەغدا، ترسیان هەبووە لە سەردانەکەدا زیان بە پاپا بگەیەنرێت، بۆیە هەموویان لەسەر هێڵ بوون تا ڕێوشوێنی ئەمنی توندبگیرێتەبەر و سەردانەکەی پاپا بەسەلامەتی ئەنجام بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەڵاح عوبەیدی،، وتەبێژی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر (شەممە 6ی ئاداری 2021) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "سەردانەکەی پاپا فرانسیسی بۆ عێراق سەردانێکی گرنگە و هەموو عێراقیەکان چاودێری سەردانەکە دەکەن، جگە لەهەندێک دەنگی نەشاز."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش سەردانەکەی پاپا، موقتەدا سەدر بە ترسەوە مامەڵەی کردووە و داوایکردووە ڕێوشوێنی ئەمنی توند بگیرێتەبەر، تا پاپا بەسەلامەتی بێت و بەسەلامەتی بگەڕێتەوە، بۆیە لەگەڵ گەیشتنیدا بە بەغدا، موقتەدا سەدر بەخێرهاتنی کردووە و وتی، "پاپا فرانسیس و عەلی سستانی دوو کەسایەتی ئاشتیخوازن، بۆیە سەردانەکە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر دۆخی عێراق."

 

سەبارەت بە ڕێگەنەدان بە هیچ بەرپرسێکی عێراقی تا لەگەڵ پاپا فرانسیس دا، سەردانی عەلی سستانی بکات، وتەبێژی سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، "سەید سستانی نایەوێت خۆی و نوسینگەکەی تێکەڵ بە سیاسیەکان بێت، چونکە دەستیان هەبووە لە گەندەڵی و کەمتەرخەمیدا."

 

پاپا فرانسیس لەڕۆژی یەکەمی سەردانەکەیدا لە بەغدا مایەوە و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران کۆبووەەوە، دواتر سەردانی شاری نەجەف-ی کرد و عەلی سستانی، ڕێبەری باڵای شیعەکانی عێراقی بینی.

 

 بڕیارە سبەینێ یەکشەمەش، سەردانی شاری هەولێر و موسڵ بکات، دواتر کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ عێراق بهێنێت.