کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاراستەی ئەو حزبە دەکات و داوای لێدەکات پێکەوە شانبدەنە بەر بەرپرسیارییەتی قۆناغەکە. . ئەمڕۆ (هەینی) مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بهبۆنهی 44ههمین ساڵهی دامهزراندنی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی و ئهندام و لایهنگرانی ئهو حزبه کرد و لەبەشێکیدا هیوای ئەوە دەخوازێت لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلی کورد. . له بهشێكی دیکەی پەیامەکەیدا مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە، ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی لە ھەلومەرجێکی ھەستیار و پڕگۆڕانکاریدایە، بە ئەرکی سەرجەم ھێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەکانی دەزانێت پێکەوە شانبدەنە بەر بەرپرسیاریەتی قۆناغەکە و ئایندە و چارەنووسی گەل و نەتەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان لەسەروی ھەموو شتێکەوە ببینن. . مەکتەبی سیاسی پارتی لە پەیامەکەیدا ئومێدی ئەوەشی خواستووە یادەکە هاندەری یەکدەستی و تەبایی ناوخۆی یەکێتی بێت و ھەوێنی زیاتری یەك وتاریی سیاسی و هاوپەیمانیی راستەقینە و کاری ھاوبەشی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكانیش بێت بۆ پتەوكردنی پایەكانی ئەزموونەکەی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلی کورد. . سبەینێ شەممە (1ی حوزەیرانی 2019)، 44 ساڵ بەسەر دامهزراندنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ههڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ، تێدەپەڕێت. .