ناس كورد-
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی ئاداری هەموو ساڵێكی لەعێراق بە "ڕۆژی ئاشتی و لێبوردەیی نیشتمانی" ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە تویتێكدا بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق (6 ئازاری 2021) رایگەیاند:
بەبۆنەی دیدارە مێژوییەكەی هەردوو جەمسەری ئاشتی و لێبوردەیی، سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی و قەداسەتی پاپا فرەنسیس، هەروەها دیداری ئاینەكان لە شاری ئوری مێژویی، ناودێركردنی ڕۆژی شەشی ئازاری هەموو ساڵێك بە "ڕۆژی نیشتمانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان"، ڕادەگەیەنین.