گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ سلێمانی ئاشکرا کرا

2021.03.06 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ سلێمانی ئاشکرا کرا

ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ سلێمانی ئاشکرا کرد و بەرپرسی کوتانیش دەڵێت، "یەکەم کەس بۆ ئەوانەیە لە نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادان".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 6ی ئازاری 2021، کاردۆ عەبدوڵڵا، لێپرسراوی گەنجینەی کوتان لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی، "دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە بەشە ڤاکسینی کۆرۆنا کە چوار هەزار ڤاکسینە گەیشتە هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ بەشە ڤاکسینەکە بگاتە پارێزگای سلێمانی و بۆ ئەوەش بڕی هەزارو 720 ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ پاریزگای سلێمانی بەگشتی دیاریکراوە."


ئەوەشی وت، "ڕۆژی یەکشەممە لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر هێمن کە ناسراوە بە (جمهوریەکە) یەکەم ڤاکسین بەکاردەهێنرێت".


لەلایەکی دیکەوە د. دەشنێ شەماڵ، بەرپرسی کوتانی سلێمانی بۆ "ناس کورد" وتی، "ئەو بەشە ڤاکسینەی دەگاتە پارێزگای سلێمانی یەکەمجار بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێنرێت کە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنادان".