گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە سوپەرمارکێت و دەرمانخانەی دەبڕی

2021.03.06 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە سوپەرمارکێت و دەرمانخانەی دەبڕی

ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی–نوسینگەی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە شاری سلێمانی چەند تاوانێكی دزیكردنی ئەنجامداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد"ى کەوتووە (6ی ئاداری 2021) ئاماژەی بەوەکردووە، دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە لەناو شاری سلێمانی سۆپەرماركێت و دەرمانخانەكەن دەبڕێت بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و زانینی شوێنی تۆمەتبار توانرا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت كە زیاتر لە 10 تاوانی دزیكردنی لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەكان ئەنجامداوە.


باس لەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ر، ك، ع - لەدایكبوی 1996) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

me_ga.php?id=2794