گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەندامێکی لیژنەی دارایی دواین زانیاری لەسەر بودجە ئاشکرا دەکات

2021.03.06 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی لیژنەی دارایی دواین زانیاری لەسەر بودجە ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەکەیان ڕەوانەى دەستەى سەرۆکایەتى کردووە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانى سەرۆکایەتى و لایەنە سیاسیەکاندایە و دەشڵێت، بەربەستى تێنەپەڕاندنى بودجەکە پشکى هەرێمە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى نیناى عێراقى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، جەمال کۆچەر، ئەندامى کوردی لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (6ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، لە14ى مانگى شوباتەوە لیژنەى دارایى کۆبونەوەى لەسەر بودجە نەکردووە، لەدواى بڕێک هەموارکردن و گۆڕانکارى بەنوسراوى فەرمى ڕەوانەى دەستەى سەرۆکایەتى کراوە بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ دەنگدان لەسەری.

 

دەشڵێت، گرفتى سەرەکى بەردەم تێنەپەڕاندنى بودجەکە لەسەر پشکى هەرێمە.

 

کۆچەر ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ئێستا سەردەمى هەڵمەتى هەڵبژاردنە و بۆیە ناوە ناوەش داواکارى هەیە بۆ گۆڕانکارى لەچەند بڕگەیەکیدا کەئەوەش نابێت ببێتە مایەى بانگەشە چونکە بودجە کۆتایى هاتووە ئێستا تۆپەکە لەگۆڕەپانى سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرکردە سیاسیەکانە.

 

کۆچەر هیچ باسى هیچ وادەیەکى دیاریکراوى نەکردووە بۆ تێپەڕاندنى بودجەکە، ئەوەش بەهۆى کۆمەڵێک گرفتى سیاسیەوە کە بەشێکیان هونەرین و بەشێکیشیان پێویستیان بەڕێکەوتنى سیاسیەوە هەیە.