گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بزانە

بەبێ جێبەجێبوونی مەرجەکەى پارتی بەشداری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک دەکات

2021.03.06 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
بەبێ جێبەجێبوونی مەرجەکەى پارتی بەشداری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک دەکات

ناس کورد-

بەبێ جێبەجێکردنی ئەو مەرجەی کە پێشووتری داینابوو، پارتی بڕیاری داوە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک بکات و ئەندامی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتیش دەڵێت، "ئەگەر دۆخی کەرکوک ئاسایی نەکرێتەوە زەحمەتە کورد بتوانێت ئەنجامێکی باش لە هەڵبژاردنەکان بەدەست بهێنێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەدنان کەرکوکی، ئەندامی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی دیموکرات لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (6ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "وەکو پارتی تاوەکو ئیستا هیچ بڕیارێک نییە بەشداری هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک نەکەین و ئامادەکاریشمان کردووە، بەڵام لەسەر پرسی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان ئەوەی جێگەی سەرنجە یاسای ئەمجارەی هەڵبژاردنەکان کەموکورتی زۆری تیدایە و کاندیدکردن تاکە کەسییە واتە دەنگی کاندەکان بۆ کەسێکی دیکە ناچێت و بۆ ئەوەش ئێمە قسەمان لەگەڵ لایەنەکان کردووە، چونکە کەرکوک ئەمجارە کراوەتە سێ بازانە و 12 کورسی کە سێ کورسی بۆ عەرەب رۆشتووەو بەوەش دەبێتە نۆ کورسی و دوو کورسیش بۆ تورکمانەکانەکە واتە حەوت کورسی بۆ کورد دەمێنێتەوە."

 


ڕاشیگەیاند، "ئەگەر هاوپەیمانی بکرێت دەبێت لایەنەکان ڕێککەوتن بکەن لەسەر کاندیدەکان و بزانرێت چەند کاندیدیان دەبێت، ناکرێت بۆ حەوت کورسی ژمارەیەکی زیاتر کاندید دیاری بکریت چونکە دەبێتە هۆکاری لەت بوونی دەنگەکان."


ئەوەشی وت، "ئەگەر هاوپەیمانی لە نێوان لایەنە کوردستانییەکان بکرێت و ژمارەی کاندیدەکان بەپێی کورسییەکان دیاری بکرێت کارێکی باشە و دەنگی کورد بە فیرۆناچێت، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر کاندیدەکان نەکرێت بە بۆچوونی من دەنگی کورد لە کەرکوک پەرش و بڵاودەبیتەوەو هاوپەیمانی سودی نامێنێت، چونکە ئەگەر ئامانجی هاوپەیمانی بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بیت من ئەڵێم ئەوان کێشەیان نییەو لەئیستادا لایەنەکان کێشەیان هەیە".


سەبارەت بە ئەگەری نەگەڕانەوەی پارتی پێش هەڵبژاردنەکان ئایا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن، ئەندامەکەی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی وتی، "پارتی پرۆژەیەکی تایبەت بە کەرکوک پێشکەشکردووە بووەتە پڕۆژەی یەکێتیش، ئەویش ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوکە بەچوار قۆناغ بە بۆچوونی پارتی ئەگەر دۆخەکە ئاسایی نەکرێتەوەو ئەو پێشلکارییانەی هەیە بەردەوامبێت و حەشدی شەعبی باڵا دەست بێت لە پارێزگاکە ئەوا هەڵبژاردن سودی نابـێت چونکە لە ئێستادا هێزێک لە کەرکوکە بەقسەی حکومەتی عێراق ناکات چۆن بەقسەی کورد دەکات".


جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە دۆخی کەرکوک پێش هەڵبژاردن ئاسایی بکرێتەوەو ئازادی هەبێت بۆ دەنگدان، ئەگەر ئەوە نەکرا پێم وایە قورسە کورد بتوانێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەش ئەنجامێکی باشی هەبێت.


بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لە کۆی 40 ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان،
25 ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنەکەدا مافی دەنگدانی هەیە.