گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی زێڕ

داڕمانی نرخی زێڕ شۆکی لە بازاڕەکاندا دروست کردووە

2021.03.06 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
داڕمانی نرخی زێڕ شۆکی لە بازاڕەکاندا دروست کردووە

ناس کورد-

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و خاوەنی زێڕەنگەریش لە سلێمانی باس لە هۆکارەکەى دەکات و دەڵێت، "ڕەنگە دووشەممە گۆڕانکاری دیکە ڕووبدات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاجی محەمەد حسێن، خاوەنی دوکانی زێڕەنگەری لە بازاڕی حەوزە وشکەکەی شاری سلیمانی لە میانی پەخشی ڕاستەوخۆی "ناس کورد" (6ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە نرخی زێڕ بە بەردەوامی دادەبەزێت، نرخی ئۆنسەیەک لە هەزار و 900 دۆلارەوە دابەزیوە بۆ هەزار و 700 دۆلار، نزیکەى 15 ڕۆژە نرخەکە بە خێرایی دادەبەزێت.

 

باسی لەوەشکرد، "ڕەنگە ڕۆژی دووشەممە گۆڕانکارییەک ڕوبدات ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەوترێت ئەمریکا قەرزاری بانکەکانە و لە ئێستادا داوای پارەکەیان کردووەتەوە بۆ ئەوەش ئەگەر جۆبایدن پارەکەیان بداتەوە ڕەنگە زێڕ زیاتر دابەزین تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر توانای دانەوەی پارەکەیان نەبێت ئەوکات زێڕ جارێکی دیکە نرخەکەی بەرز دەبێتەوە."

me_ga.php?id=2785
باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ کیلۆیەک زێڕ کە دەکاتە یەک هەزار و 697 ئۆنسە بە 545 هەزار دۆلارە، بەڵام پێشتر نرخەکەی 580 هەزار دۆلار بوو.


لە ئێستادا لیرەیەک بە 370 دۆلار دەفرۆشرێت

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 295 هەزار دینارە

یەک مسقاڵ عەیارە 21 بە 345 هەزار دینارە

 

لەلایەکی دیکەوە سروشت کامەران، خاوەنی دوکانی زیڕەنگەری لە بازاڕی حەوزە وشکەکەی شاری سلیمانی وتی، "نرخی زێڕ جێگیر نییە و گۆڕانکاری هەیە و هۆکاری جیاوازیش هەیە بۆ گۆڕانکاری نرخەکان و بەهەمان شێوە نرخی لیرەش گۆڕانکاری تێدا ڕویداوە و لە ئێستادا لیرەیەک نرخەکەی 370 دۆلارە بەڵام پێشتر یەک لیرەمان فرۆشتووە بە 420 دۆلار، بۆ ئەوەش نزیکەی 50 دۆلارێک نرخەکەی دابەزیوە.


لەبارەی ئەوەی ئایا هاووڵاتیان مامەڵەی کڕین یاخود فرۆشتن بەزێڕەوە بکەن یاخو نا، سروشت کامەران وتی، "بازاڕی کڕین و فرۆشتن لە ئێستادا وەکو پێویست نییە، بەڵام نازانین بازاڕ چی بەسەردێت چونکە ئەگەر زانیاری هەبێت ڕەنگە خۆمان ئەوە بکەین بۆ ئەوەش کەوتووەتە سەر بازاڕ، لە ئێستادا کەمێک جوڵە هەیەو ئەوەشی هاتووەتە بازاڕ زێڕی فرۆشتووە."