ناس کورد-
ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەرێکی دانیشتنەکەش "خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتارانە سەبارەت بە ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (6ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، "بە پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 8ی 3ی 2021 تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن."
بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بەمشێوەیە دەبێت:
یه‌كه‌م: خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991. (بۆ ماوەی چل دەقیقە)
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.