گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمجارەیان لەکوێوە؟

لەدوای لوت و کۆم.. شێوازێکی نوێ و سەیری پشکنینی کۆرۆنا ئاشکرا کرا

2021.03.06 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای لوت و کۆم.. شێوازێکی نوێ و سەیری پشکنینی کۆرۆنا ئاشکرا کرا

ناس کورد-

داهێنەرێکى هۆڵەندى بەناوى پیتەر ڤان ویس، ئامێرێکى بۆ پشکیننى ڤایرۆسى کۆرۆنا داهێناوە کە تەنها پێویستى بە هاوارکردن هەیە بۆ دۆزینەوەى ڤایرۆسەکە و هێواخوازیشە داهێنانەکەى جێى پشکنیەکان لەڕێگەى لوت و قوڕگ و کۆم بگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵى میدیا هۆڵەندییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (6ى ئادارى 2021)، ڤان داوا لە بەشداربووانى تاقیکردنەوەکەى دەکات بچنە ناو ژوورێکى داخراوە کە ئامادەى کردووە، دواتر دەستبکەن بەهاوار یاخود گۆرانى وتن بۆ ئەوەى ئامێرەکە ئەو هەوایەی دەردەکرێتە دەرەوە بپاڵێویت و گەردیلە دەرپەڕیوەکان کۆبکاتەوە کە لە هەناسەدانەوە دەچنە دەرەوە، دواتر شیکارى بۆ ئەو گەردیلانە بکرێت بزانرێت ئایا پێکهاتەى کۆرۆنایان تێدایە.

 

ڤان ویس دەشڵێت، گەر کەسێک هەڵگرى ڤایرۆسەکە بێت و هاوار بکات ئەوا هەزاران گەردیلە بڵاودەکاتەوە کە لە پێکهاتەکانیاندا ڤایرۆسەکەى تێدایە.

 

ئەو داهێنەرە هۆڵەندییە کۆشکێکى بچوکى دروستکردووە لە نزیک ناوەندێکى پشکنین لەنزیک شارى ئەمستەردام بۆ تاقیکردنەوەکانى بۆ دۆزینەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەو ڕێگەیە.

 

زیاتر بخوێنەوە: چین پێشنیاری جۆرێكی بێزاركەر لە پشكنینی كۆرۆنا دەكات

 

بەپێى ئەو ئامێرەى کە ڤان دروستى کردووە، بۆ ماوەى سێ خولەک دەتوانرێت پەتاکە ئاشکرا بکات ئەوەش لەڕێگەى ناسینەوەى ڤایرۆسەکە بە بەکارێهنانى ئامێرى پێشکەوتووى نانۆمەتر.

 

دەسەڵاتدارانى تەندروستیی هۆڵەنداش لەسەر ئەوە ڕەزامەندیان دەربڕیووە کە شێوازە نوێیەکە تاقى بکرێتەوە لەڕێگەى هەناسەدانەوە و داواش لە بەشداربووەکان دەکات فوو بکەنە ئەو بۆرییەى کە هەواکە دەپاڵێوێت.